بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێپێوانی ١٣ی خەزەڵوەر پاش کەمێکی تر بە بەشداریی زۆرینەی خەڵک، قوتابیان و خوێندکاران لە سەرتاسەری وڵات بەڕێوەچوو.
خەڵکی ئێران لە "ڕۆژی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی ئیستکباری جیهانی"؛ لەسەر ئاستی وڵات ولە زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ شار وەکوو ساڵانی ڕابردوو دێنە سەر شەقام.
ئەمساڵ ئەم ڕێپێوانە بە دروشمی سەرەکی "نەزمی جیهانی نوێ لەگەڵ نەوەیەکی ئایدیاڵ"، پشتیوانی خۆیان بۆ شۆڕشی ئیسلامی و گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین و هاوسۆزی لەگەڵ خەڵکی خۆڕاگر و ستەملێکراوی غەززە بەڕێوەچوو.
لە تاران و زۆربەی شارەکانیش خەڵک لە تەنیشت ئاڵای ئێرانەوە ئاڵای فەلەستین و حزبوڵای لوبنان و هێزەکانی دیکەی بەرخۆدانیان بەدەستەوە گرت.
بەشدار بوان و بە تایبەت قوتابیان دروشمی "یا حەیدەر" یان دەوتەوە و هەروەها لەم ڕێوڕەسمەدا هەموو جۆرە سروودێکی شۆڕشگێڕانە خوێندرا..
لەم ڕێپێوانەدا، وەک ساڵانی ڕابردوو، هێماکانی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی لە لایەن بەشداربوانەوە هەڵگیرا و ئەمجارەیان هێمای تابووتی ئیسرائیلیشیان لە ڕێپێوانەکەدا هەڵگرتبوو.
ئاڵای رژێمی ساختەی زایۆنی لە هەموو شارەکانی ئێران لە لایەن بەشداربووانی رێپێوانی ۱۳ی خەزەڵوەر سووتێندرا.
Your Comment